Prof. Roya Toloui
My blogs
Gender | Female |
---|---|
Industry | Education |
Occupation | Associate Professor of Biology |
Introduction | روئیا تلۆعی خاوەن بروانامەی دۆکتۆرا لە زانستی تاقیگەم . ئیستا لە ئەمریکا دەژیم. ماوەی سێ سال خەریکی خوێندن و لێکۆڵینەوە لە بواری مایکرۆبایۆلۆجی بووم بۆ دەورەی فەوقی دۆکتۆراکەم. ئیستاش مامۆستای زانکۆم و وانەی مایکرۆبیۆلۆژی دەڵێمەوە. لێکۆڵینەوە و خوێندنم زۆر پێ خۆشە و چێژێکی زۆر لە کار و ئیشەکەی زانکۆم دەبەم. دلم لەم ولاتە ئازاد و خۆشە. ولاتی هەتاو و ئاسمانی شین، ولاتی ئازادی و دیموکراسی. دوو مندالم هەیە بە ناوی مانلی و نیما کە تەواوی هەست و ژیانم بۆ ئەوانە. هاوسەرەکەم دەیڤید باشترین رفیقی ژیانمە و یەکترمان عاشقانە خۆش دەوێ. لە رۆژهەلاتی کوردستان وەک چالاکی مافی ژنان و فمینیستێکی کورد ، گۆڤارێکی ژنانم بە ناوی راسان دەردەکرد. نووسەری کتیبێکم بە ناوی "هەرگیز لە ژن بوونم پەشیمان نیم" وهەروەها چەندین وتار و لێکۆلینەوە و وتووێژی چاپ و بلاو کراوم هەیە لە بواری مافی ژناندا. لە نۆڤامبری سالی ۲٠٠٦دا خەلاتی ئازادی بەیانی سازمانی جیهانی پێن و ئاکسفام نۆڤیبم پێ بەخشرا. ئیستاش خۆم بە فمینیستێکی کورد دەناسم و ئەمە ناسینەی راستەقینەی منە. ئەم وێبلاگە بۆ بلاوکردنەوەی وتارەکانم بەکار دەهێنم و هیوادارم بتوانم قەلەمم کە خزمت کێشەی ژنانی کورد و شی کردنەوەی فمینیزمی کوردی وەک فمینیزم لە نەتەوەیەکی بێ دەولت دا بەکار بێنم. |